راچڵەکین-
ماڵپەری Healthline بڵاویکردووەتەوە: نەخواردنی هیچ شتێک دەبێتە هۆی دابەزاندنی
پەستانی خوێن، بەڵام پەیڕەوکردنی سیستمێکی خۆراکی تەندروست کە دەوڵەمەند بێت بە
پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم، زیاتر هاوکاری دابەزاندنی پەستانی خوێن دەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد: پزیشکانی دڵ پێشنیار دەکەن ئەو
کەسانەی پەستانی خوێنیان بەرزە و دەیانەوێت بە سەلامەتی ئەو پەستانە کەمبکەنەوە،
خۆراکەکانی وەک میوە و سەوزە بخۆن.
بەشێک لەو خۆراکانەی بۆ دابەزاندنی پەستانی خوێن پێشنیارکراون:
ماسی سەلەمون
چەرەزات
سەوزەی گەڵادار
زەیتی زەیتون
گێزەر
هێلکە
تەماتە
برۆکلی
ماست
گیا و بەهارات