لە پەرلەمانەوە واژۆ بۆ تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم كۆدەكرێتەوە

کوردستان

29/10/2024     ژمارەی بینراو 267

راچڵەكین -

فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەچوارچێوەی هەوڵەكانی بۆ جێبەجێكردنی بڕداری دادگای باڵای فیدراڵی تایبەت بە تەوتینكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، واژۆی زیاتر لە 100 پەرلەمانتار كۆدەكاتەوە.

هەرێم كەمال ئاغا، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لە یاداشتێكدا كە ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كردووە، داوایكردووە كار بكرێت لەگەڵ حكومەتی عیراق بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی تایبەت بە تەوتینكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.

نوسراوەكە، بە واژۆی زیاتر لە 100 ئەندامی پەرلەمان بەرزكراوەتەوە، كە سەرۆكی فراكسیۆنەكانی یەكگرتووی ئیسلامی، كۆمەڵی دادگەری و نەوەی نوێ واژۆیان لەسەری كردووە.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن