نرخی ئەمپێری مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی دیاریکرا

کوردستان

04/11/2024     ژمارەی بینراو 1644

راچڵەکین-

نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی گه‌ڕه‌كه‌كان له‌ ناوشاری سلێمانی له‌نێوان (7000) بۆ (8000) دیناره‌.

ئه‌مڕۆ دووشە‌ممه‌ 4/11/2024 لیژنەی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان کۆبووەوە و به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له‌ بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك کارەبای موەلیدە بۆ یه‌ك ئه‌مپێر (43) دینارە،‌ به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی گه‌ڕه‌كه‌كان له‌ ناوشاری سلێمانی له‌نێوان (7000) بۆ (8000) دیناره‌.

بەو پێیەى موەلیدەکان لە نێوان (165 بۆ 185) کاتژمێر کاریان کردوە، به‌هۆی جیاوازی كارکردنیان نرخی ئه‌مپێرێك له‌ گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌ جیاواز ده‌بێت.

راشیانگەیاند: لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان، جه‌ختیان له‌وه‌كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتیمانی نابێت كارپێكردنی موه‌لیده‌ و پێدانی كاره‌با به‌هاوڵاتیان له‌ (5) خوله‌ك زیاتر بخایه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ خاوه‌ن موه‌لیده‌كه‌ سزاده‌درێت.

خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده‌ بۆ مانگى تشرینی دووەم بەمشێوەیە دەبێت:

رۆژانە لەکاتژمێر ١٢:٠٠ی نیوەڕۆ تا ١ی شەو کاردەکەن. 
 کاتژمێر ١ی شەو دەکوژێتەوە تا ٦:٣٠ ی بەیانی. 
 کاتژمێر٦:٣٠ی بەیانی تا ٨:٠٠ی بەیانی کاردەکەن.
 کاتژمێر ٨:٠٠ی بەیانی تا ١٢ی نیوەڕۆ کارناکەن.

رۆژانی هەینی و شەممە بەیانیان کارناکەن، لەبری بەیانی کاتژمێر ١١:٠٠ی پێشنیوەڕۆ کاردەکەن. .

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن