بەغدادو هەولێر دوو رۆژی جیاواز دەكەنە پشووی بۆنەیەكی ئایینی

کوردستان

1 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 1446

راچڵەكین-

حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی بەغداد دوو رۆژی جیاواز دەكەن پشووی فەرمی بەبۆنەی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام.

بەبۆنەی لەدایك بوونی پێغەمبەر محەمەد (د.خ)، رۆژی پێنجشەممە كە دەكاتە ٤ـی ئەیلول پشوی فەرمییە لە سەرجەم وەزارەت و دامودەزگا حكومییەكان.

ئەمڕۆ سێشەممە 26ی ئابی 2025 ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق بڵاویكردەوە، رۆژی پێنجشەممەی هەفتەی داهاتوو 4ی ئەیلول، كە هاوكاتە لەگەڵ 12ی مانگی رەبیعولئەوەل،لەسەرجەم دامەزراوە حكومییەكاندا  پشووی فەرمییە، بە بۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ).

لەلایەكی ترەوە، بەگوێرەی رۆژژمێری بۆنە فەرمییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2025، رۆژی 5ی ئەیلول كە دەكاتە رۆژی هەیینی، كراوتە پشوو بەبۆنەی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام ( د. خ).

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن