ئەمریكا لەسەر رووداوەكەی لالە زار بێدەنگی شكاند

کوردستان

8 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 5908


راچڵەكین-

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەعیراق لەسەر رووداوەكەی لالەزاری سلێمانی بێدەنگی شكاند.

ئەمڕۆ هەیینی 22ی ئابی 2025 باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەتۆڕی كۆمەلایەتی ئێكس بڵاویكردووەتەوە:" نێردەی ویلایەتە یەكگرتووەكان لەعیراق بەووردی چاودێری بارودۆخی سلێمانی دەكات."

لەبەشێكی تری راگەیەندراوەكەی باڵیۆزخانەی ئەمریكادا هاتووە:" بەهەموو شێوەیەك هەر كردەیەكی توندوتیژی رەتدەكەینەوە كە هەڕەشەبێت بۆسەر سەلامەتی گشتی و سەقامگیری، هەروەك هانی سەرجەم لایەنەكان دەدەین دانبەخۆیاندا بگرن."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن