راچڵەكین-
سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، پێویستە ناكۆییەكان بەیاساو دوور لەتوندو تیژی یەكلا بكرێنەوە.
ئەمڕۆ هەیینی 22ی ئابی 2025 سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی رووداوەكەی هۆتێل لالەزاری سلێمانی پەیامێكی بڵاوكردەوە.
سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لەبەشێكی پەیامەكەیدا دەڵێت:" دوابەدوای ڕووداوە نەخوازراوەكەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی سلێمانی كە بەداخەوە ژمارەیەك قوربانیی لێكەوتەوه، جەخت لە سەروەریی یاسا و پاراستنی ئاسایش و ئارامیی شار و پاراستنی سەر و ماڵی هاووڵاتییان دەكەینەوە."
سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەكردووە:" پێویستە سەرجەم كێشە و ناكۆكییەكان بە یاسا و دوور لە توندوتیژی یەكلایی بكرێنەوە."