توركیا لەبارەی رووداوەكەی لالەزاری سلێمانی قسەی خۆی كرد

کوردستان

9 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 3980

راچڵەكین-

وەزارەتی دەرەوەی توركیا دەڵێت، لە نزیكەوە چاودێریی وردی پێشهاتەكانی شاری سلێمانی دەكەن.

ئەمڕۆ هەیینی 22ی ئابی 2025 وەزارەتی دەرەوەی توركیا لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" ئێمە لە نزیكەوە چاودێریی وردی پێشهاتەكانی شاری سلێمانی دەكەین، كە بۆ سەقامگیری و ئارامیی عیراق و هەروەها سەلامەتیی هاووڵاتییانمان خاوەن گرنگییەكی زۆرە."

" كونسوڵخانەی گشتییمان لە هەولێر، لە هەوڵدایە بۆ پەیوەندیكردن بە دەسەڵاتە ناوخۆییە پەیوەندیدارەكان، بەمەبەستی دڵنیابوون لە گرتنەبەری ڕێكاری پێویست بۆ پاراستنی سەلامەتیی هاوڵاتییانمان." وەزارەتی دەرەوەی توركیا وادەڵێت.

 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن