عیراق هەڵوێستی خۆی لەبارەی رووداوەكەی لالەزار راگەیاند

عێراق

10 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 1838

راچڵەكین-

وتەبێژی فەرماندەیی هێزە چەكدارەكانی عیراق دەڵێت، پارێزگاریكردن لە ئاسایشی هاوڵاتیان لەهەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی تر ئەركێكی ئەخلاقییە.

ئەمڕۆ هەیینی 22ی ئابی 2025، سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەیی هێزە چەكدارەكانی عیراق رایگەیاند:" دوای رووداوە نەخوازراوەكانی سلێمانی، حكومەتی فیدراڵی جەختدەكات لەسەر پابەندبوونی لایەنە پەیوەندیدارەكان بەگرتنەبەری رێوشوێنە یاسایی و دادوەرییەكان بەپێی حوكمەكانی دەستوور، بەجۆرێك هاوتەریب بێت لەگەڵ بنەماكانی دادوەری و سەروەری یاسا."

سەباح نوعمان، جەختی لەوەكردووە:" پێویستە ئەو ڕێوشوێنانە بەبێلایەنی و شەفافانە جێبەجێبكرێن، دوور لە دیاردەی چەكداری یاخود تۆقاندنی هاوڵاتیان، جێبەجێكردنی یاسا پێویستە بەجۆرێك بێت كە شكۆی مرۆڤی تێدا لەبەرچاو بگیرێت و مافەكانی پارێزراو بێت."

وتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزە چەكدارەكاین عیراق دەڵێت:" بەرژەوەندی پارێزگای سلێمانی و ئاسایش و سەلامەتی خەڵكەكەی، ئاسایشی هەرێمی كوردستان و عیراق بەگشتی، لەسەروو هەموو بەرژەوەندییەكەوەیە."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن