ڕاچڵەکین-
دەست بەدانانی کامێرای چاودێری لە نێو پاسەکانی هاتوچۆی خوێندکاراندا دەکرێت
لەسلێمانی لە ماوەیەکی نزیکدا کامێرای چاودێری لەپاسەکانی خوێندکاراندا دادەنرێت ، ئەمڕۆ سێشەممە ڕائید دانا عوسمان نوێنەری هاتوچۆ لە لیژنەکانی قایمقامیەت لە سلێمانی ڕایگەیاند
ئامانجمان لە دانانی ئەو کامێرایانە بۆ دیار بوونی کاتی هاتوچۆی قوتابیان و خوێندکارانە ، تاوەکو بزانرێت کاتی دەرچوون و گەڕانەوەیان کەیە .
ئەمە لەکاتێکدایە لەماوەکانی ڕابردوو مشتومڕی زۆر دەکرا لەسەر هاتوچۆی خوێندکاران و دورکەوتنەوە لە هەموو جۆرە توندوتیژیەک هاوکات بەشێک لە خوێندکاران بە ئۆتۆمبێلی گواستنەوە هاتوچۆ دەکەن.