لە هەولێر دوو هاوسەر بانگەشەی ئەوە دەکەن کە کچەکەیان کوژراوە و چوار منداڵی دیکەشیان رفێندراوە

کوردستان

11/11/2024     ژمارەی بینراو 394

راچڵەکین- 

ئەمڕۆ دووشەممە، دوو هاوسەر لەبەردەم دادگای هەولێر بە میدیاکانیان راگەیاند: هەفتەی رابردوو زاوەکەمان کچەکەمانی لە یەکەیەکی نیشتەجێبوونەوە خستووەتە خوارەوە.

ئاماژەیان بەوەشکرد: دوای ئەو رووداوەش، زاوەکەمان سێ کچ و کوڕێکی دیکەمانی بۆ شوێنێکی نادیار رفاندووە، ئێستا سکاڵاشمان تۆمارکردووە، بەڵام سکاڵاکەشمان لێوەرناگرن.

باسیان لەوەشکرد: پێشتر پۆلیس پێیراگەیاندبووین لە ماڵەوە بمێنینەوە و هیچ کارێک نەکەین، بەڵام ئەو پیاوەی کە چوار سکاڵام لە دژی تۆمارکردووە و چوار هەزار دۆلارم بەوهۆیەوە خەرجکردووە، هات و منداڵەکانی رفاندین.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن