راچڵەکین-
گۆڤاری ceoworldی ئەمریکی، ریزبەندی ئەو وڵاتانەی بڵاوکردووەتەوە کە ناوچەیەکی سەلامەتن بۆ گەشتیاری و عێراق لە ریزبەندییەکانی کۆتایی لیستەکەدایە.
گۆڤارەکە ئاماژەی بەوەکردووە، ریزبەندییەکە لە ١٩٦ وڵات پێکدێت و تایبەتە بەو ناوچانەی کە سەلامەتن لە رووی گەستیارییەوە، لە ریزبەندییەکەدا عێراق لە پلەی ١٨٦ـەمدایە.
بەپێی ریزبەندییەکە، یەکەم وڵاتی لیستەکە ئایسلەندایە، بەدوای ئەویشدا مۆناکۆیە، ریزبەندی سێیەمیش لینشتینخینیە کە وڵاتێکی دەریاییە و دەکەوێتە بەرزاییەکانی شاخی ئەلب لە ئەوروپای ناوەڕاست.
گۆڤارەکە ئەوەی خستووەتە روو، لە ئێستادا بەشێوەیەکی گشتی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دۆخێکی ناسەقامگیردان.
لەنێوان وڵاتە عەرەبییەکاندا، کوەیت یەکەمی وڵاتە عەرەبییەکانە، بەڵام لە لیستەکەدا لە ریزبەندی ٤٠دایە، بەدوای ئەویشدا عەمان، ئوردن، قەتەڕ و بەحرەین دێن.
لە لیستەکەدا هەریەک لە فەڵەستین و کۆریای باکوور لە کۆتاییدان.
هـ.ئـ