مایکرۆسۆفت بەرنامەیەکی نوێی تایبەت بە وەرگیڕانی خێرا راگەیاند

هەمەڕەنگ

پێش 3 هەفتە     ژمارەی بینراو 205

راچڵەکین-

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بەرنامەیەکی نوێی بۆ وەرگێڕانی خێرا راگەیاند و ئاماژە بەوەدەکات، لە بەرنامە نوێیەکەدا وەرگێڕانی راستەوخۆ خێراتر و ئاسانتر کراوە.

کۆمپانیاکە ئەوەی خستووەتە روو، بەرنامەی Microsoft translator Pro کاری وەرگێڕان ئاسانتر دەکات و بەشێوەیەکی بنەڕەتی بۆ دامەزراوە و کۆمپانیاکان دانراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرنامەکە کاری ئەو فەرمانبەرانە ئاسانتر دەکات کە زمانەکانیان لەیەکتر جیاوازە و لە گرنگترین خاڵیشی ئەوەیە، پارێزگاری لە ئەرشیف و زانیارییەکانی کۆمپانیا و دامەزراوەکان دەکات.

ئەوەشی خستووەتە روو، ئەگەر لەرێگای هەژماری کۆمپانیایەکی ئەلیکترۆنییەوە داخڵی بەرنامەکە بیت و لەکاتی کار و کۆبوونەوەکاندا بەکاری بهێنیت، ئەوا دەتوانیت ئەو وەرگێڕانانەی دەتەوێت، لەسەر هەژماری تایبەتی کۆمپانیاکە لە ئینتەرنێیت دایبنێیت بۆ سەرجەم کارمەندەکانی کۆمپانیاکە لەیەک کاتدا و تەنها ئەو کارمەندانەش رێگەپێدانی ئەوەیان دەبێت بیبینن.

کۆمپانیاکە راشی گەیاندووە، بەرنامە نوێیەکە بۆ گەشتیش سوودی دەبێت، لەکاتێکدا دەچیتە شوێنێک و زمانی ئەو ناوەیە نازانیت، ئەوا دەتوانیت سوودی لێببینیت.

لە گرنگییەکانی ئەو بەرنامەیە ئەوەیە، کە دەتوانیت وەرگێڕانی چەندین زمانی پێبکەیت و پێوستت بە بەکارهێنانی ئینتەرنێت نەبێت، هەروەها دەتوانیت نووسراوەکانی ناو وێنەشی پێ وەربگیڕیت.

هـ.ئـ

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن