راچڵەکین-
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عەمرە هەلی کار بۆ دوو چێشتلێنەر رادەگەیەنێت بۆ سه‌رپه‌رشتیكردن و چاودێری ئاماده‌كردنی خواردنی حاجیان بۆ وه‌رزی حه‌جی 2025 له سعوودیه.
1-پێویسته داواكار شاره‌زایه‌كی ته‌واوی هه‌بێت له چۆنیه‌تی ئاماده‌كردنی خواردن و ئاماده‌بێت له به‌رامبه‌ر لیژنه شاره‌زایی خۆی بسه‌لمێنێت و له كاره‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت.
2- پێویسته داواكار خاوه‌ن ته‌ندروستییه‌كی باش بێت و له رووی جه‌سته‌یی و كه‌م و كوڕی نه‌بێت و توانای كاركردنی هه‌بێت.
3- داواكار ده‌بێت خاوه‌ن ناوبانگێكی باش بێت و خوره‌وشتی به‌رز بێت.
4-پێویسته داواكار پابه‌ند بێت به سه‌رجه‌م رێنماییه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عەمره له سعوودیه.
5- پێویسته داواكار له تاقیكردنه‌وه‌ی تیۆری (عملی) ده‌ربچێت به‌رامبه‌ر لیژنه.
6- داواكار ته‌مه‌نی له 20 ساڵ كه‌متر نه‌بێت و له 55 ساڵ زیاتر نه‌بێت.
7-پێویسته كه‌سی ده‌رچوو گوژمه‌یه‌ك پاره له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عەمرە دابنێت وه‌كوو بارمته تاوه‌كو كۆتایی هاتنی پرۆسه‌ی حه‌ج.
8-پێویسته داواكار به‌ڵگه‌نامه فه‌رمییه‌كان و دوو وێنه‌ی كه‌سی له‌كاتی پێشكه‌كردن له‌گه‌ڵ خۆی بهێنێت.
9- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عەمره ته‌نها ڤیزای حه‌ج و شوێنی مانه‌وه و خواردن بۆ داواكار دابین ده‌كات .
10- پێویسته داواكار سه‌رجه‌م تێچووی حه‌ج بدات.
11- دوای دانانی ناوی داواكار بۆی نییه به هیچ شێوه‌یه‌ك پاشگه‌زببێته‌وه به پێچه‌وانه‌وه تووشی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بێته‌وه.
12- رۆژی چاوپێكه‌وتن له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عەمرە دیاری ده‌كرێت و سه‌رجه‌م داواكاره‌كان كه مه‌رجه‌كان ده‌یانگرێته‌وه ئاگادار ده‌كرێنه‌وه.
13-پێویسته كه‌سی داواكار زمانی عه‌ره‌بی به باشی بزانێت.
14- پابه‌ند بێت به كاتی ده‌وام له عه‌ره‌بستانی سعوودیه كه پێویسته بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر یه‌كێك له چێشتلێنه‌ره‌كان له شوێنی كاركردنی ئاماده‌بێت.
15-پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو چێشتلێنه‌ره‌كان رۆژانه سه‌رنج و تێبینییه‌كانی حاجیان وه‌ربگرن و ئه‌وه‌ی گونجاوه كاری له‌سه‌ر بكه‌ن.
16- ماوه‌ی پێشكه‌شكردن له به‌رواری 26/11/2024 ده‌ستپێده‌كات و له 10/12/2024 كۆتایی دێت.
تێبینی: به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی فۆرمی پێشكه‌شكردن سه‌ردانی به‌شی كاروباری یاسایی و گرێبه‌سته‌كان بکەن له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عەمره‌ی هه‌رێمی كوردستان.