"ئیسرائیل ئاگربەستی لەگەڵ لوبنان پەسەند کردووە"

جیهان

25/11/2024     ژمارەی بینراو 158

راچڵەکین- 

حکومەتی ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، نزیکن لەوەی لەگەڵ حزبوڵای لوبنانی بگەنە رێککەوتن.

دەیڤید مەنسەر وتەبێژی حکومەتی ئیسرائیل رایگەیاند: ئێمە لەگەڵ حزبوڵای لوبنانی بەرەو رێککەوتن هەنگاو دەنێین، بەڵام هێشتا هەندێک کێشە هەیە کە پێویستە چارەسەر بکرێن.

لەلایەکی دیکەوە کەناڵی CNN بڵاویکردەوە: بنیامین ناتانیاهو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بە گشتی رێککەوتننامەی ئاگربەستی لەگەڵ حزبوڵای لوبنانی پەسەند کردووە، بەڵام هێشتا رەخنەی لە هەندێک وردەکاری رێککەوتننامەکە هەیە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن