چی روودەدات ئەگەر بەیانیان بە گەدەی بەتاڵ ئاو بخۆیتەوە؟

تەندروستی

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 90

راچڵەکین-

ئاو سەرچاوەی ژیانە لەسەر زەوی، بۆ مرۆڤەکانیش بە هەمان شێوەی ئاو یەکێکە لە هۆکارەکانی بەردەوامی جەستە لە ژیان، کە خواردنەوەی لە هەموو کاتێکدا و بە رێژەی دروست سوودی هەیە.

لە دوایین توێژینەوەی گۆڤاری نێودەوڵەتی بۆ توێژینەوەی ژینگەیی و تەندروستی، خواردنەوەی ئاو بە گەدەی بەتاڵ دەکرێت دەستپێکی رۆژێکی باش بێت بۆ جەسەتە و دەروون پێکەوە.

توێژەران باسیان لەوەکردووە، رەنگە هەندێک خووی هەڵەی رۆژانە وابکات هەست بە ماندوویەتی بکەیت یان رووبەڕووی چەند کێشەیەکی تەندروستی بیتەوە، دەکرێت بە خواردنەوەی ئاو لەسەر گەدەی بەتاڵ بەشێکی ئەو گرفتانە چارەسەر ببێت.

توێژینەوەکە گرنگترین سوودەکانی بەم جۆرە باسکردووە:

 ١.پێدانی چالاکی و وزە لە دەستپێکی رۆژەکەوە تاوەکو کۆتایی.
٢.کەمکردنەوەی گرفتەکانی گەدە و ریخۆڵە.
٣.یاریمەتی دابەزاندنی کێش دەدات.
٤.پێست روون دەکاتەوە.
٥.گەشە و رەونەقی قژ باشتر دەکات.
٦.بەرگری جەستە بەهێز دەکات بەرامبەر نەخۆشییەکان.
٧.یارمەتی مێشک دەدات لە مانەوەی بە چالاکی و تەندروستی.
٨.یارمەتیدەری گورچیلە دەبیت لەوەی کارەکانی بە باشتر بکات و بەدووری دەکات لە کۆکردنەوەی کلس و دروستکردنی بەرد.
٩.هەستی برسێتی لە گەدەدا رێکدەخاتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن