راچڵەکین-
ئەمڕۆ شەشەم پێشانگەی نێودەوڵەتی کتێب لە تاسڵوجە لە سلێمانی دەکرێتەوە و بڕیارە بۆماوەی ١٠ رۆژ بەردەوام بێت.
پێشانگەکە لەمڕۆ ٢٨ی مانگەوە تاوەکو ٨ی مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت، کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ مەراسیمی کردنەوەکەی دەستپێدەکات و لە کاتژمێر ١ی پاشنیوەڕۆوە دەرگای پێشەنگاکە بە رووی سەرجەم هاوڵاتیاندا دەکرێتەوە.
ئەمە شەشەم ساڵە لەسەر یەک پێشانگەی نێودەوڵەتی کتێب لە سلێمانی دەکرێتەوە و تیایدا چەندین کتێبخانە و چاپ و چاپەمەنی و یاری فکری نمایش دەکرێت.
ئەو ناوەند و دەزگا و چاپەمەنیانەی لە پێشانگاکەدان بەدەر لە ناوخۆی هەرێم و عێراق لە چەندین وڵاتی دیکەوە بەشدارن و کتێبی بە چەندین زمانی جیاواز و لە سەرجەم بوارەکاندا تێدایە.
هـ.ئـ