هۆکارەکانی لەبارچوونی منداڵ و نیشانه‌كانی

تەندروستی

03/05/2020     ژمارەی بینراو 30943

دووگیانی

ڕاچڵه‌كین-

⁠لەدەستدانی کۆرپە لەپێش گەورەبوونی و گەیشتنی بە ٢٤ هەفتە بە لەبارچوون لەقەڵەم دەدرێت، له‌م بابه‌ته‌دا دكتۆره‌ شارۆ نەقار، بەکالۆریۆس لە هەناوی و نەشتەرگەری گشتی⁠ ورده‌كاری هۆكاری له‌بارچوونی منداڵ و نیشانه‌كانی ڕوون ده‌كاته‌وه‌.

⁠لەبارچوون حاڵەتێکی زۆر باوە و کۆمەڵێک کێشە و بێتاقەتی زۆری بەدواوەیە و بەپێی لێکۆڵینەوەکان ١ لە ٥ سککردن بە لەبارچوون کۆتایی دێت⁠، لەدەستدانی کۆرپە پێش هەفتەی ١٣ پێی دەوترێت لەبارچوونی زوو وە لەدەستدانی لەدوای هەفتەی ١٣ هەتا هەفتەی ٢٤ پێی دەڵێن لەبارچوونی درەنگ⁠.

ئەزمون کردنی ٣ لەبارچوون و زیاتر بەدوای یەکدا پێی دەڵێن لەبارچوونی دووبارە و تووشی ١ لە هەموو ١٠٠ خێزانێک دەبێت⁠.

هۆکارەکانی چییە؟⁠

1-لەبارچوونی زوو بەهۆی باش گەورەنەبوونی کۆرپەوەیە کە ئەمەش بەهۆی تێکچوونی جیناتی کۆرپەکەوەیە لەکاتی پیتاندنی هێلکە بە سپێرم⁠.

2- باقیاتی لەبارچوونەکان هەتا ئێستا زانست هۆکارێکی دیاریکراوی بۆ نەدۆزیوەتەوە بەڵام گەورەبوونی تەمەنی دایک و سەروو ٣٥ ساڵی شانسی لەبارچوون زیاددەکات⁠.

بەڵام ئەم شتانە دەکرێت کاریگەری هەبێت⁠:

3- جگەرە کێشان⁠
4- کحول خواردنەوە⁠
5- تلیاک و دەرمان بەکارهێنان⁠
6- هەبوونی کێشەی سکپربوون⁠
7- نەخۆشی شەکرەی کۆنترۆڵ نەکراو⁠
8- کێشەی رەحم و دەرچەی رەحم لە دایکەکەدا⁠

نیشانەکانی لەبارچوون چییە؟⁠

1-باوترین نیشانە خوێن بینینە⁠.
2- هەروەها ئازاری بەشی خوارەوەی سک زۆر باوە⁠.
3- هەندێك دایک هیچ نیشانەیەکی تێدا دەرناکەوێت و کە دەچێت سۆنەرکات دەبینرێت منداڵەکەی لەبارچووە⁠.

بەداخەوە لەبارچوون سترێسێکی عاتفی زۆر دروست دەکات بۆیە پاڵپشتکردن و یارمەتیدانەکە ئەرکی هەموو چواردەورەکەیەتی⁠، هەروەها زۆر گرنگە سەردانی دکتۆری دەروونی بکرێت و دڵنەوایی دایکەکە بدرێتەوە.

ئەگەر لەبارچوونم هەبوو کەی محاوەلەی منداڵی تر بکەمەوە؟⁠

و: باشترە عاتفیەن بێیتەوە سەرخۆت و بەلایەنی کەمەوە ئەزمونی سوڕێکی مانگانە بکەیت پاشان هەوڵی منداڵ بدەیتەوە⁠.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن