راچڵەکین هۆکاری کەمبوونەوەی کارەبا ئاشکرا دەکات

کوردستان

03/12/2024     ژمارەی بینراو 425

راچڵەکین-

بە مەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی کارەبا و گونجاندنی لەگەڵ بەرزبوونەوەی خواست لەسەر کارەبا لە وەرزی زستاندا، ئومێد ئەحمەد بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم لەگەڵ کۆنترۆڵی کارەبای پارێزگاکان کۆ بووەوە.  

ئومێد ئەحمەد بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای هەرێمی کورستان ئەمڕۆ لە لێدوانێکدا بۆ راچڵەکین نیوز ئاماژەی بەوە کرد، "هۆکارەکانی کەمبووەنەوەی کاتژمێرەکانی کارەبا بریتین لە کەمبوونەوەی سوتەمەنی، دووهێندەبوونی خواست لەسەر کارەبا لە وەرزی زستاندا و دابەزینی توانای بەرهەمهێنانی کارەبا بۆ ٦٠٪". 

هاوکات باسی لەوەش کرد، "کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە یەکخستنی میکانیزمی دیاریکردنی کاتەکانی پێدانی کارەبا و باشتر بەڕێوەبردنی ئەو بڕە کارەبایەی لە کاتی ئێستادا بەرهەم دێت و بەسەر پارێزگاکان دابەش کراوە". 

هـ . یـ

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن