ترەمپ وادەی بەردەستبوونی ڤاكسینی كۆرۆنا ئاشكرا دەكات

جیهان

04/05/2020     ژمارەی بینراو 2318

راچڵەكین-

سەرۆكی ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا وادەی بەردەستبوونی ڤاكسینی كۆرۆنای لەوڵاتەكەی ئاشكراكرد.

دۆناڵد ترەمپ لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی (فۆكس نیوز)و لەبەردەم پەیكەری لینكۆڵن لەپاركی (ناشناڵ مۆڵ) رایگەیاند:" هەرچەندە پزیشكەكان پێیان راگەیاندووە كە ئەوە نەڵێم، بەڵام من ئەوە دەڵێم كە بڕوام پێیەتی، متمانەی تەواومان بەوە هەیە تا كۆتایی ئەمساڵ ڤاكسیۆنی كۆرۆنا لەوڵاتەكەمان بەردەست دەبێت."

ئەو لێدوانەی ترەمپ لەكاتێكدا دێت، پزیشكان دەڵێن، دۆزینەوەی ڤاكسینی كۆرۆنا لە نێوان 12 بۆ 18 مانگ كاتی دەوێت.

یەكەمین تووشبووی كۆرۆنا لە ئەمریكا لە 15ی كانوونی دووەمی 2020 تۆماركراوە، ئێستا لە سەرجەم ویلایەتەكانی ئەمریكا، تووشبووی كۆرۆنا هەن و زۆرترین تووشبووش لە ویلایەتی نیویۆركن.

تائێستا یەك ملیۆن و 188 هەزار و 122 كەس لەئەمریكا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە 68 هەزار و 589 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە و 178 هەزار و 263 نەخۆشیش چاكبوونەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن