راچڵەکین-
بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی هەرێمی کوردستان ئاگاداری سەرجەم ئەو هاووڵاتیانە دەکاتەوە کە ناویان بۆ پرۆسەیی حەجی 2025 گەڕاوەتەوە لەسبه‌ی یەکشەممەوه دەتوانن سەردانی نووسینگەکانی حەج و عومڕە لە هەر چوار پارێزگای (هەولێر – سلێمانی – دهۆک – هەڵەبجە ) و هەرچوار ئیدارەی سەربەخۆی ( زاخۆ – سۆران - راپەرین – گەرمیان ) بکەن بە مەبەستی تەواوکردنی مامەڵەکانیان و دانی بڕە پارەی دووەمی تێچووی حەج.
هاوکات به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووە، کە بۆ حەجی 2025 حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بڕی 4 ملیار و 200 ملیۆن دینار پاڵپشتی پرۆسەی حەج دەکات و بۆ ئه‌مساڵ پاڵپشتییه‌كی زۆری ماددی پرۆسه‌ی حه‌جیان كردووه و تاوه‌كوو تێچووه‌كه‌ی له‌سه‌ر هاووڵاتیان كه‌م بكرێته‌وه.
ئەوەش خراوەتە ڕوو، خەرجی حه‌جی ساڵی داهاتوو بۆ گه‌شتی ئاسمانی بڕی 7.000.000 حه‌وت ملیۆن دیناری عیراقی ده‌بێت و بۆ گه‌شتی وشكانی بڕی 5.500.000 پێنج ملیۆن وپێنج سه‌د هه‌زار دینار ده‌بێت، چونکە بۆ گه‌شتی ئاسمانی هه‌ر حاجیه‌ك حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 665 هه‌زاری داوه و بۆ گه‌شتی وشكانی بۆ هه‌ر حاجیه‌ك حكوومه‌ت به بڕی 864 هه‌زار دینار پاڵپشتی دارایی كردووه.
له كۆتاییدا بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج وعومڕەی کوردستان ئاگاداری هەموو هاووڵاتیان دەکاتەوە کە جگە لە رۆژانی هەینی و شەممە و رۆژی 1\1\2025 کە تێیدا پشووی فەرمی بانکی ئیسلامییە لە عێراق، رۆژانی دیکە پێشوازی لە هاووڵاتیان دەکەن بەمەبەستی ڕایکردنی مامەڵەکانیان تاوەکوو هەرچی زووە کارەکان تەواو بکرێن بەو پێیەی عەرەبستانی سعوودیە داوای لە هەموو وڵاتان کردووە دوای سەری ساڵ هەموو رێککارەکان بۆ حەجی2025 بە زووترین کات تەواو بکرێن.