هاوسه‌رگیری
ڕاچڵه‌كین-
بێگومان هاوسه‌رگیری په‌یوه‌ندیه‌كی تایبه‌تی مرۆڤایه‌تیه و ئه‌وه‌ی گرنگه بژارده‌كه گونجاو بێت، پسپۆڕانی ده‌رونی ڕێنمووی پیاوان ده‌كه‌ن پێش ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری بكه‌ن زانیاریان هه‌بێت.
1-هاوسه‌رگیری به‌رپرسیاریه‌تیه:
پێش ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری بكه‌یت زۆر پێویسته ئه‌وه‌ت له‌به‌رچاو بێت هاوسه‌رگیری به‌رپرسیاریه‌تیه ئه‌گه‌ر ئه‌مه له ته‌مه‌نێكی زوو یان دره‌نگ ئه‌نجامبدرێت، و بۆ هاوسه‌رگیری پێویستت به پاره و ئارامی ده‌رونی هه‌یه.
2-مافی هاوسه‌ره‌كه‌ت بده:
ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت له ژیانی هاوبه‌شتدا سه‌ركه‌وتوو بیت پێویسته مافی ئه‌و كه‌سه به ته‌واوه‌تی بده‌یت كه ده‌بێته هاوسه‌رت، و نرخی ماندوو بوونی ئه‌و بزانه كه له پێناو تۆ و خێزانه‌كه‌ت ده‌یدات.
3-ڕۆمانسی به:
ئه‌و بیرۆكه‌یه له مێشكی خۆت ده‌ربكه كه باس له‌وه ده‌كات پیاوان نابێت ڕۆمانسی ببن، هه‌ست و خۆشه‌ویستی خۆت بۆ هاوبه‌شی ژیانت ده‌رببڕه .
4-په‌له مه‌كه:
بۆ هاوسه‌رگیری په‌له مه‌كه و كه‌سێكی گونجاو هه‌ڵبژێره،چونكه هاوسه‌رگیری په‌یوه‌ندیه‌ك نییه بۆ یه‌ك ڕۆژ به‌ڵكو ته‌مه‌نێك ژیان كردنه.
5-مافی هاوسه‌ره‌كه‌ت بده:
هاوسه‌ر و منداڵه‌كانت مافیان هه‌یه له‌سه‌ر تۆ، به‌خشنده‌به و گرنگیان پێ بده.
6-دیاری پێشكه‌ش بكه:
له بۆنه‌كاندا دیاری پێشكه‌شی هاوسه‌ره‌كه‌ت بكه و یاده تایبه‌ته‌كانت له بیر بێت.
7-ڕێزی كه‌سوكاری بگره:
هه‌مووكات ڕێزی كه‌سوكاری هاوسه‌ره‌كه‌ت بگره و هاوشێوه‌ی كه‌سی خۆت ته‌ماشایان بكه و كارێك بكه هاوسه‌ره‌كه‌ت سه‌ربه‌رز بێت كاتێك تۆ له‌ناویاندایت.
8-هه‌ڵه:
ئه‌و كاته‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ت هه‌ڵه‌یه‌كی ئه‌نجامدا زۆر زیره‌كانه ڕه‌فتار بكه و خۆت توڕه مه‌كه و ئه‌وه‌نده‌ی دیكه كێشه‌كه گه‌وره مه‌كه.
9- گوێ بگره:
گوێ له هاوسه‌ره‌كه‌ت بگره ئه‌و كاته‌ی ده‌یه‌وێت بابه‌تێكت بۆ باس بكات و وشه‌كانی ئه‌و به سوكایه‌تی ته‌ماشا مه‌كه.