نەخۆشخانەی هیوا ئامارێكی نوێی توشبووانی شێرپەنجەو چارەسەرکردن بڵاودەكاتەوە

کوردستان

29/12/2024     ژمارەی بینراو 499

راچڵەكین -

نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی، ئامارێكی نوێی توشبووانی شێرپەنجە بڵاودەكاتەوەو ئاشكرایدەكات لەماوەی یەك رۆژدا 21 نەخۆشی تازە تۆماركراون.

دكتۆر یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا، ئاماری ئەمڕۆ یەكشەممەی نەخۆشخانەكەی بڵاوكردووەتەوە، كە بەم جۆرەیە:

- 21 نەخۆشی تازە تۆمار كراون.
- 1200 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی هیوایان كردووە.
- 2300 پشكنینی تاقیگەی جۆراوجۆر بۆ نەخۆش ئەنجامدراوە.
- 740 نەخۆش سەردانی دەرمانخانەیان كردووەو دەرمانیان وەرگرتووە.
- 83 نەخۆش پشكنینی تیشك و سۆنەر و ئیكۆیان بۆ كراوە.
- 150 نەخۆش چارەسەری كیمیاییان وەرگرتووەو 52 نەخۆشیش چارەسەری رۆژانەیان وەرگرتووە.
- 75 نەخۆش لە بەشی فریاكەوتنی خێرا داخڵ بوون.
- 73 نەخۆش لە قاوشە جیاجیاكانی نەخۆشخانە داخڵكراون و چارەسەری پێویستیان وەرگرتووە.
- 10 نەخۆش پشكنینی مۆخی ئێسك-یان بۆكراوە.
- لەسەنتەری چاندنی مۆخی ئێسك پێنج نەخۆش سەردانی كردووە، لەهەمان كاتدا 15 نەخۆش چارەسەری ددانیان بۆ ئەنجامدراوە.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا ئاماژەی بەوەكردووە، سەرەڕای هەموو ئەو گرفتە داراییانەی كە هەیە و لە ئێستادا پشووی فەرمییە لە سەرجەم فەرمانگەكانی حكومەتی هەرێم، بەڵام نەخۆشخانەی هیوا بڕیاریداوە رۆژانی (29/30/12/2024) بكاتە دەوامی فەرمی بۆ ئەوەی زۆرترین خزمەت بە تووشبوانی شێرپەنجە بكات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن