راچڵەکین-
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، سبەى کەشوهەوای هەرێمی کوردستان جێگیردەبێت و پلەکانی گەرماش روو لە بەرزبوونەوە دەکەن.
لەبارەی کەشی سبەی کە دەکاتە سەری ساڵ کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، کەش و هەوا لە هەرێم جێگیر دەبێت و تەنها لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانی ئەگەری نمەباران هەیە و پلەکانی گەرماش روو لە بەرزبوونەوە دەکەن.
هاوکات کەشناسی عێراقیش ئاماژەی بەوەکردووە، بۆ سەری ساڵی نوێ کەش و هەوا خۆش دەبێت و پلەکانی گەرما تاڕادەیەک جێگیر دەبن و کەشی ئاسمانیش هەور و خۆر دەبێت.
لەو بارەیەشەوە سادق عەتیە، کەشناسی عێراق و دەستەی پێشبینیکەرانی لە ناوەندی کەشناسی عێراق بڵاویکردەوە، کەش و هەوای سبەی بۆ سەری ساڵ تەنها لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری بارانبارینیکی کەم هەیە و ئەو شەپۆلەی کە ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانی گرتبوەوە کاریگەرییەکانی کەمتربووەتەوە.