هێرش کرایە سەر زانکۆیەک لە بەغدا

عێراق

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 294

راچلەکین-

لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر زانکۆیەکی ئەهلی لە ناوەڕاستی بەغدا، مامۆستایەکی زانکۆ و سێ خوێندکار برینداربوون.

بە گوێرەی میدیا عێراقییەکان، ئەمڕۆ یەکشەممە، چەکدارێک بە چەکەوە دزەی کردە ناو پرسگەی زانکۆیەکی تایبەت لە بەغدا و بە پێی زانیارییەکان، هێرشکارەکە خوێندکاری زانکۆیە و بەهۆی هێرشەکەوە چوار کەس برینداربوون، کە یەکێکیان مامۆستای زانکۆیە و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی نزیک لە زانکۆکە، لە بەرامبەردا وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستگیرکردنی ئەو خوێندکارەی راگەیاندووە.

میقداد ئەلموسەوی، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بەیاننامەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "هێزێکی فەرماندەیی پۆلیس توانیویانە خوێندکارێکی کۆلێژی ئەلئیسرا لە بەغدا دەستگیربکەن، کە هێرشی کردووەتە سەر زانکۆیەک".

روونیشیکردەوە، فەرماندەیی پۆلیسی بەغدا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رووداوەکە کردووەتەوە و دەستیکردوووە بە گرتنەبەری رێکاری یاسایی پێویست، روونیشیکردەوە، "باری تەندروستی بریندارەکان جێگیرە و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە بۆ وەرگرتنی چارەسەر".

هـ . یـ

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن