راچڵەکین-
ئیمانوێل ماکرۆن،
سەرۆکی فەرەنسای دایەوە کە رایگەیاندبوو، تاران بووەتە مەترسیەکی گەورەی ئەمنی و
ستراتیجی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە بەرامبەریشدا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وەڵامی لێدوانەکەی داوەتەوە و دەشڵێت،" هیچ بنەمایەکی نییە".
ئەمڕۆ چوارشەممە،ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەو
لێدوانەی ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسای بە بێ بنەما لێکداوەتەوە و داوای لە
فەڕەنساش کردووە کە چاو بە ڕێوشوێنە نابنیاتنەرەکانی بۆ ئاشتی و سەقامگیریی
ناوچەکەدا بخشێنێتەوە.
ڕۆژی 6ـی ئەم مانگە،ئیمانوێل ماکرۆن لە وتاری کۆبوونەوەی ساڵانەی
باڵیۆزەکانی فەرەنسا، لەبارەی ڕێککەوتننامەی دۆسیەی ئەتۆمی ئێران رایگەیاند، ئێران
هەموو سنوورەکانی بەزاندووە لە زیادکردنی ڕێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم، هیچ هەناسەیەکی
بۆ گفتوگۆ لەسەر کاراکردنەوەی ڕێککەوتنامنەی 1+5 نەهێشتووتەوە.
لەدرێژەی وتارەکەیدا سەرۆکی فەرەنسا ئاماژەی بەوەش کر د، ئەگەر هیچ
پێشکەوتنێک لەگەڵ تاران نەکرێت و پابەند نەبێت، ئەوە وەک وڵاتانی ئەوروپا بیر لە
توندترکردنی سزاکان دەکەنەوە، چونکە ئێران مەترسییەکی سەرەکیی ستراتیجی و ئەمنییە
بۆ فەرەنسا و ئەورووپییەکان و هەموو ناوچەکە.