راچڵەکین-
بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت، لە رۆژی 4ـی1 تا 10ـی ئەم مانگە داهاتی سلێمانی زیاتر لە 5.7 ملیار دیناربووە کە لەورێژەیەش 83%ی
نەختینەیە.
ئەمڕۆ هەینی،بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ
چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردو ئیدارەی
راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی، زیاتر لە
5 ملیار و 734 ملیۆن و 282 هەزار دیناربووە.
هەر بەگوێرەی ماڵپەڕەكە، لەو بڕە 4
ملیارو 747 ملیۆن و 387 هەزار دیناری واتە 83%ی نەختینەیە و هەروەها 986 ملیۆن و
895 هەزار دیناری واتە 17%ی بەشێوەی چەكە و مەقاسە سفربووە.
پێشتریش ماڵپەڕی شەفافییەت داهاتی ساڵی 2024 بەراورد بە 2023ـی سڵێمانی بڵاوكردەوە و بەگوێرەی ئامارەكەش، بڕی 310 ملیار دینار كەمی کردبوو.