راچڵەکین-
سهرۆك وهزیرانی عێراق لهگهڵ پادشای بریتانیا كۆبوهوه،لە میانی کۆبوونەوەکەدا جەختی لەسەر سوربونی عێراق کردەوە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە دوقۆڵییەکان لە بوارە جیاجیاکاندا، بەشێوەیەک کە بەرژەوەندییە هاوبەش و بەردەوامەکانی هەردو گەلی عێراق و بریتانیا بەهێز بکات و سەرجەم بەرژەوەندییەکانیشان پارێزراوبێت.
ئەمڕۆ سێشەممە،نوسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق له راگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، محهمهد شیاع سودانی، لە کۆشکی بەکینگهام لە لەندەنی پایتەختی بریتانیا لەگەڵ پادشای شانشینی یەکگرتو شا چارلزی سێیەم کۆبوەوە، تاوتوێی هاوکاری دوقۆڵیی نێوان عێراق و بریتانیا و چۆنیەتی دامەزراندنی هاوبەشییەکی بەرهەمهێنەر لەبوارە جۆراوجۆرەکانی ئابوری و گەشەپێداندا کرا، هەروەها باس لە هاوکاریهكان کرا لەبواری بەرەنگاربونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا و دەرفەتەکانی پەرەپێدانی هاوکاری کەلتوری.
له ڕاگهیهندراوهكهدا ئەوەش خراوەتەڕوو، سودانی پێزانینی خۆی بۆ ئەو بانگهێشتە فەرمییە دەربڕی کە بۆ سەردانکردنی بریتانیا پێی گەیشتوە و جەختی لەسەر سوربونی عێراق کردەوە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە دوقۆڵییەکان لە بوارە جیاجیاکاندا، بەشێوەیەک کە بەرژەوەندییە هاوبەش و بەردەوامەکانی هەردوو گەلی عێراق و بریتانیا بەهێز بکات.دەشڵێت،" پادشا چارلز ئاماژەی بە قوڵایی پەیوەندییە مێژوییەکانی نێوان عێراق و بریتانیا کردوەتەوە و ئەو گرنگییە بەرچاوەی کە حکومەتەکانی هەردو وڵات دەیدەن بە پەرەپێدانی بەرژەوەندی و لێکتێگەیشتنە هاوبەشەکان لە ئاستە جیاجیاکاندا باسکردووە و داواشیکردووە درێژە بەهەماهەنگییە دوقۆڵییەکانی هەردوو وڵاتەکە بدرێت".