راچڵەکین-
زانایانی بەریتانی یەکەم وێنەی ڤایرۆسی کۆرۆنایان بڵاوکردەوە کە بەشێوەیەکی کوالێتی بەرز گیرابێت.
رۆژنامەى "زەسەن"ى بەریتانى بڵاویکردووەتەوە، تیمێکى زانایان لە کۆلێژى زانستى زانکۆى دوندى وێنەیەکیان بڵاوکردووەتەوە کە یەکەم وێنەی کۆرۆنایە بەو کوالێتییە بەرزە لە ژێر مایکرۆسکۆپدا گیرا بێت. شێوە و پێکهاتەى بەشەکانى ڤایرۆسى کۆرۆنا لەناو جەستەى مرۆڤدا لەگەڵ شێوازى بڵاوبوونەوەى بە روونی تێدا دەردەکەوێت.
ئەو زانایانە ئاماژەیان بەوەکردووە، ڤایرۆسەکە هێرشدەکاتە سەر خانەکانى کۆئەندامی هەرس، بۆیە زۆربەی تووشبووانی کۆرۆنا تووشی سکچوون و دڵتێکهەڵهاتن دەبن، بۆیە دەکرێت لەو وێنانەوە بگەینە ئەنجامێک کە هۆکارەکەی چییە؟
ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری جیهان گەیشتووەته، سێ ملیۆن و ٦٤٦ هەزار و ٣٠٤ حاڵەت، هاوكات ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی پەتاكە گەیشتووەتە، ٢٥٢ هەزار و ٤٢٥ كەس.