راچڵەکین-
دزەپێکردنێکی نوێ ئاشکرایکردووە، کۆمپانیای سۆنی ئامادەکاری
دەکات بۆ ئەوەی تا ساڵی ٢٠٢٧ پلەیستەیشن ٦ بخاتە بازاڕەوە.
ماڵپەڕی KeplerL2 بڵاویکردووەتەوە، دیزاینی چیپی
پلەیستەیشن ٦ نزیکە لە تەواوبوون، پێشبینی دەکرێت قۆناغی یەکەمی تاقیکردنەوەی بەرهەمهێنانی
چیپەکە لە کۆتایی ئەمساڵدا دەستپێبکات.
بە پشتبەستن بە کاتەکانی بڵاوبوونەوەی پلەیستەیشنەکانی
پێشوو، کە پلەیستەیشن ٣ لە ساڵی ٢٠٠٦ و PS4 لە ساڵی
٢٠١٣ و PS5 لە ساڵی ٢٠٢٠ خرایە بەردەست، پێشبینی
دەکرێت پلەیستەیشن ٦ لە ساڵی ٢٠٢٧دا بخرێتە بازاڕەوە، بە لەبەرچاوگرتنی جیاوازی
کاتی ئاسایی نێوان نەوەکانی کۆنسوڵەکان کە نزیکەی حەوتە ساڵە بۆ هەر کۆنسوڵێک.
لە ئێستادا کۆمپانیای سۆنی بە هاوکاری کۆمپانیای AMD سەرقاڵی دیزاینکردنی چیپی نوێیە و پێدەچێت چیپەکە لەسەر بنەمای بیناسازی Zen 6 بێت، کە بۆ یەکەمجار لە ساڵی
2026 لە بازاڕی دیجیتاڵیدا دەخرێتە بەردەست.
پێدەچێت پلەیستەیشن ٦ پێشکەوتنێکی گەورە بێت بە بەراورد
بە پلەیستەیشن ٥ "PS5"کە سەرەڕای سەرکەوتنەکانی،
لە ساڵانی سەرەتایدا ڕووبەڕووی ئاستەنگی گەورە بووەوە بەهۆی کەمی پێداویستییەکان،
ئەمە جگە لە بەردەستنەبوونی چەندین یاریی بەربڵاوی نەوەکانی رابردووی پلەیستەیشن، کە
کاریگەریی نەرێنیی لەسەر ناوبانگی ئەو کۆنسوڵە دروستکرد.
بەڵام چاوەڕوانییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە PS6 دەبێتە بازدانێکی گەورە لە جیهانی یارییە ڤیدیۆییەکاندا، بەتایبەتی
ئەگەر سۆنی بەردەوام بێت لە مامەڵەکردن لەگەڵ کۆمپانیای AMD بۆ پێشکەشکردنی ئەزموونێکی پێشکەوتوو.
هـ . یـ