بەڤیدیۆ، ئارسیناڵ مان سیتی گۆڵبارانکرد

وەرزش

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 167

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

لەچوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی 24دا و لە یاریی لوتکەدا، لە نێو یاریگای ئیماڕات یانەی ئارسیناڵ میوانداری یانەی مان سیتی کرد.

کوڕانی میکیل ئارتێتا یارییەکی سەرسورهێنەریان ئەنجامدا و توانییان گۆڵبارانی یانەی مان سیتی بکەن و بە ئەنجامی 5-1 سەرکەوتن بەدەست بهێنن.

هەر پێنج گۆڵەکەی ئارسیناڵ هەریەک لە ئۆدیگارد و تۆماس پارتی و لویس سکیلی و کای هاڤێرتز و نوانیری کردیان، تەنها گۆڵەکەی سیتیزن ئیرلینگ هالاند تۆماریکرد.

بەم ئەنجامەش یانەی ئارسیناڵ لە کێبرکێی بەدەستهێنانی نازناوی پرێمەرلیگ بەردەوامە و لەکۆی 24 یارییدا 50 خاڵی هەیە و لە خانەی سێیەمدایە، مان سیتی بە 41 خاڵ لە خانەی چوارەمدایە.

ڤیدیۆ:

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن