راچڵەکین-
لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی هەرێم، راگەیەندراوێکی هاوبەش لەنێوان یەکێتی و پارتی بڵاوکراوەیەوە و تێیدا هاتووە، ليژنه‌ى هاوبه‌شی دانوستانكارى يه‌كێتيی نيشتمانيی كوردستان و پارتی ديموكراتی كوردستان، دواهه‌مين كۆبوونه‌وه‌ى خۆى ئه‌نجامدا، ئه‌وه‌ش دواى چه‌ندين دانیشتنی چڕ و پڕ و گفتوگۆى بنياتنه‌رانه به‌مه‌به‌ستی كارى هاوبه‌ش له قۆناغی داهاتووى حوكمڕانيدا، به شێوه‌يه‌ك كه له ئاستی قۆناغی هه‌ستیاری ئێستا و چاوه‌ڕوانيی هاووڵاتييانی هه‌رێمی كوردستاندا بێت.
ئاماژە بەوەش کراوە، له ميانی كۆبوونه‌وه‌كاندا، لێكگه‌يشتنی هاوبه‌ش و رێككه‌وتنی سه‌ره‌تايی له‌سه‌ر زۆربه‌ى ته‌وه‌ره‌كان هاتووه‌ته ئاراوه و ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كان ده‌خرێته به‌رده‌ستی ليژنه‌ى باڵاى دانوستانكارى هه‌ردوولا، بۆ يه‌كلاكردنه‌وه‌ى.
دەقی راگەیەندراوەکە:
راگه‌يه‌نراوى ليژنه‌ى هاوبه‌شی دانوستانكارى پارتی و یەکێتی
ئه‌مڕۆ 4ـی شوباتی 2025 له هه‌ولێر، ليژنه‌ى هاوبه‌شی دانوستانكارى پارتی ديموكراتی كوردستان و يه‌كێتيی نيشتمانيی كوردستان، دواهه‌مين كۆبوونه‌وه‌ى خۆمان کرد، ئه‌وه‌ش دواى چه‌ندين دانیشتنی چڕ‌وپڕ و گفتوگۆى بنياتنه‌رانه به‌مه‌به‌ستی كارى هاوبه‌ش له قۆناغی داهاتووى حوكمڕانيدا، به شێوه‌يه‌ك كه له ئاستی قۆناغی هه‌ستیاری ئێستا‌و چاوه‌ڕوانيی هاوڵاتييانی هه‌رێمی كوردستاندا بێت.
له ميانی كۆبوونه‌وه‌كاندا، لێكگه‌يشتنی هاوبه‌ش و رێككه‌وتنی سه‌ره‌تايی له‌سه‌ر زۆربه‌ى ته‌وه‌ره‌كان هاتووه‌ته ئاراوه، هەروەها ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كان ده‌خرێته به‌رده‌ستی ليژنه‌ى باڵاى دانووستانكارى هه‌ردوولا، بۆ يه‌كلاكردنه‌وه‌ى پرسەکان.
وێنەی کۆبوونەوەی شاندی تەکنیکی شاندی یەکێتی و پارتی: