دادگای فیدراڵی سێ یاسای پەسەندكراوی پەرلەمان رادەگرێت

عێراق

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 392

راچڵەكین -

دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاریدا بە راگرتنی كاركردن بە هەرسێ یاسای باری كەسی، گەڕاندنەوەی موڵك بۆ خاوەنەكانیان و لێبوردنی گشتی كە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە پەسەندكرابوو.

بەگوێرەی نوسراوێكی دادگای باڵای فیدراڵی، كە بە واژۆی جاسم محەمەد عەبود، سەرۆكی دادگاكە بڵاوكراوەتەوە، تێیدا هاتووە، فەرمانێكی وەلائی دەرچوو بۆ راگرتنی جێبەجێكردنی ئەو یاسایانەی كە لە دانیشتنی ژمارە 3ی رۆژی سێشەممە 21-1-2025ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پەسەندكراوە.

ئەو سێ یاسایەی كە لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵییەوە راگیراوە، بریتین لە یاساكانی باری كەسی، گەڕاندنەوەی موڵك بۆ خاوەنەكانیان و لێبوردنی گشتی.

دادگاكە هۆكاری راگرتنی كاركردن بەو سێ یاسایەی گەڕاندووەتەوە بۆ ئەوەی بزانێت تاچەند لەگەڵ دەستور یەكدەگرێتەوە، ئاماژەی بەوەشكردووە، راگرتنەكە رێكارێكی كاتییە تا ئەوكاتەی ئەو سكاڵایانەی لەسەر ناوەڕۆكی یاساكان تۆماركراون، یەكلایی دەكرێتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن