ئەنچیلۆتی پێکانی ئەستێرەیەکی ڕیال مەدریدی ڕاگەیاند

وەرزش

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 281

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

کارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی، ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید ڕایگەیاند، ئەستێرەی فەرەنسی کیلیان مباپێی دووچاری پێکان بووە و ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە بەرامبەر لیگانیس بەشداری یارییەکە ناکات.

ڕیال مەدرید ئێوارەی سبەینێ چوارشەممە لە قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی پاشای ئیسپانیا سەردانی لیگانیس دەکات.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ کیلیان مباپێ لە مەشق و ڕاهێنانە بە کۆمەڵەکانی ڕیال مەدرید تووشی پێکان بوو، ئەنچیلۆتیش ڕایگەیاند کە بەشداری یارییەکەی لیگانێس ناکات بەبێ ئەوەی ڕاددەی پێکانەکەی و ماوەی ئامادەنەبوونی دیاری بکات.

پێش یارییەکەی لیگانێس لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەیدا پرسیار لە ئەنچیلۆتی کرا سەبارەت بە بارودۆخی مباپێ، ئەویش وەڵامی دایەوە، مباپێ چۆنە؟ کێشی قاچی هەیە و ئامادە نابێت”.

“سەبارەت بە ڤینیسیۆس و بێلینگهام؟ ڤینی ئامادە دەبێت بەڵام بێلینگهام لەوێ نابێت”.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن