راچڵەكین -
كەشناسیی هەرێم پێشبینی هاتنی شەپۆلێكی بەفر و باران دەكات كە سەنتەری چەند شارێكی هەرێم دەگرێتەوە.
ئەمشەو بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، ناوچەكەمان دەكەوێتە ژێر كاریگەری شەپۆلێكی بەفر و بارانبارین و و نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما، كاریگەری ئەم كەشە زستانییە بۆ ماوەی چەند رۆژێك لە درەنگانی شەوی چوارشەممە تا ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو بەردەوامی دەبێت.
كەشناسی ئاماژەی بەوەكردووە، لە ئەنجامی یەكگرتنی دوو نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور، پێشبینی دەكرێت زۆرترین كاتی دابارین لە رۆژی پێنجشەممە بێت، هاوكات لەگەڵ دەستپێكردنی بارانبارین لەسەر ناوچە سنووریەكان بەفربارینیش دەستپێدەكات، پاشان لە ئەنجامی هاتنی بارستە هەواییەكی ساردتر، بەفر بارین لەسەر ناوچە شاخاوییەكان و نیمچە شاخاوییەكان و سەنتەری شارەكای دهۆك و سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەی راپەڕین و زاخۆ دەبارێت.