130 سەربازیی سووریا لە عیراق ماون

عێراق

پێش 3 هەفتە     ژمارەی بینراو 117

راچڵەكین-

وەزیری بەرگریی عیراق، ڕایگەیاند، ھێشتا، 130 سەربازیی سووریا لەعیراق ماون و لە بنكەیەكی ئەمنیی دان.

سابت عەباسی لە دیمانەیەكدا لەگەڵ كەناڵی "ئەلعەرەبییە"، ئاماژەی بەوەداوە، :"ئەو سەربازانەی سووریامان سەرپشك كردووە لەوەی دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەكەیان یان لە عیراقدا، بمێننەوە".

عەباسی دەڵێت، ھەوڵدەدەن، ڕێگارێكی یاسایی لەبارەی بوونی سەربازانی سووریا لە عیراق، بدۆزنەوە.

وەزیری بەرگریی ڕەتیكردەوە، سەربازانی سووریا لە عیراق، لەلایەن گرووپە چەكدارەكانەوە بەكاربھێندرێن و ڕایگەیاند:" ئەو دەنگۆیانەی كە لەوبارەیەوە بڵاوكراونەتەوە، دوورن لە ڕاستییەوە."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن