هاوسه‌رگیری
ڕاچڵهكین-
هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كه‌سێكی شیاو ژیانێكی به‌خته‌وه‌ر دابین ده‌كات به‌ڵام ئه‌و كاته‌ی بژارده‌كه نادروست بوو ئه‌وه ژیان زۆر گران ده‌بێت و په‌یوه‌ندیه‌كه به‌ره‌و جیابوونه‌وه سه‌رده‌كێشێت.
1- ئەو پیاوەی كە گومان لە ناخیدا وەك نەخۆشی لێهاتبێت و هەموو ڕۆژێك داوای ڕاپۆرتی كار و جوڵاوەنەكانی ئەو ڕۆژەت لێ بكات و هەرچیش بڵێیت بڕوات پێ نەكات.
2-ئەو پیاوەی بەردەوام پشتگوێت بخات و هیچ گرنگی بە هەست و سۆزت نەدات و ئەو كارانە بكات كە تۆ توڕە دەكات.
3-ئەو پیاوەی لە وورد و درشتی بابەتەكان بكۆڵێتەوە وەك جلوبەرگ و مكیاج و خواردن و نوستن و تەواوی وورد و درشتەكان و هەموو ئازادیەكانت لێ بسەنێتەوە.
4-پیاوێك مەخەرە ژیانتەوە كە گرنگی بە هیچ شتێك نەدات لە ژیانت و تەواوی كارەكانی ژیانی هاوبەشتان بخاتە ئەستۆی تۆ.
5-ئەو پیاوەی بە باش و خراپ توڕە ببێت چاوەڕێی ئەوە بكە لێت بات، باشتر وایە هیچ جۆرە پەیوەندیەك لەگەڵ ئەم پیاوانە دروست نەكەیت.
6-كاتێك بەراوردت بكات بە ئافرەتی دیكە و لە نرخ و بەهات كەمبكاتەوە.
7-ئەو پیاوەی چاوی تێر نەێت و بەردەوام تەماشای هەموو ئافرەتێك بكات كە بەلایدا بڕوات ئەگەر جوان بێت یان ناشرین پیر بێت یان گەنج.