هێزەكانی دژە تیرۆر دەستگیركردنی ژمارەیەك چەكداری دا*عش رادەگەیەنێت

کوردستان

26/02/2025     ژمارەی بینراو 302

راچڵەكین-

هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر و هاوپەیمانان توانییان ژمارەیەك چەكداری داعش دەستگیر بكەن كە پەیوەندییان لەگەڵ بەرپرسانی پێشووی بەناو ویلایەتی بەغدادی دەوڵەتی ئیسلامی هەبووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە:" تیرۆرستە دەستگیركراوەكان پەیوەندی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ ژمارەیەك لە بەرپرسە سەربازییەكانی داعش هەبووە و پلانیان داڕشتووە بۆ یٔەنجامدانی كردەوەی تیرۆریستی لە سنووری پارێزگای كەركوك پاش رووخانی ڕژێمی سوریا".

" تۆمەتبارەكان پێشتر ئەندامی چالاكی ڕێكخراوی داعش بوون و پەیوەندی بەهێزیان لەگەڵ سەركردە دیارەكانی داعش هەبووە و بەشداربوون لە پلاندانان بۆ هێرشی چەكداری لە ناوچەكە" 

هەر لەراگەیەنراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە:"توانرا بە شێوەیەكی پڕۆفیشناڵ و بێ هیچ زیانێك ئۆپەراسیۆنەكە ئەنجام بدرێت و تۆمەتبارەكان دەستگیر بكرێن، پاشان تۆمەتبارەكان ڕادەستی دادگای تایبەتمەند كران بۆ لێكۆڵینەوەی زیاتر و وەرگرتنی سزای یاسایی".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن