 
      
          
          
					
          
         
         
         
          
					
          راچڵەكین-
دەرباز كۆسرەت رەسول، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەڵێت،  یەكێتی دەیەوێت كۆتایی بەدیاردەی بەحزبیكردنی حكومەت بهێنن و، بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم، چاوەكان لەسەر یەكێتین.
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، لەوتارێكدا كە لە بەشی بیروڕای ماڵپەری فەرمی یەكێتی بڵاوكراوەتەوە، نوسیوویەتی:"  ئەمجارە یەكێتی دەبێتە شەریكێكی حەقیقی و داواكارییەكانمان دەبنە مایەی خۆشگوزەرانی بۆ خەڵكی كوردستان و دەمانەوێت حكومەت و دامەزراوەكان هی خەڵك بن و لە خزمەتی خەڵكدا بن.
دەشڵێت:" لە كابینەی تازەدا، داواكارییەكانی ئێمە زۆر ئەستەم نین، بەڵام داواكارییەكانمان دەبنە مایەی خۆشگوزەرانی بۆ خەڵكی كوردستان. خەڵك خۆی بڕیار لەسەر شتەكان بدات، لە كار و بازاڕی خۆی ئازادبێت، كەس خۆی بەسەردا نەسەپێنێ و ماڵ و موڵكی داگیرنەكات.  ئەو حوكمڕانییەی ئێمە بانگەشەی بۆ دەكەین حوكمێكی دیموكراسییە، تێیدا خەڵك سەرچاوەی هەموو شتێكە".
بۆ خوێندنەوەی تەواوی وتارەكەی دەرباز كۆسرەت رەسول كلیك لەم لینكە بكە