دەرباز كۆسرەت رەسول: بەشكۆوە رێز لە قوربانیدانی گەلەكەمان دەگرین

کوردستان

05/03/2025     ژمارەی بینراو 178

راچڵەكین-

دەرباز كۆسرەت رەسول، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، رایدەگەیەنێت:" بەشكۆوە رێز لە قوربانیدانی گەلەكەمان دەگرین بۆ ئازادی و رووبەڕووبوونەوەی زوڵم و ستەمكاریی."

ئەمڕۆ چوارشەممە 5-3-2025 دەرباز كۆسرەت رەسول، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پەیامێكی لە 34 ساڵەی راپەڕینی گەلی كوردستان بڵاوكردووەتەوە:"پێویستە بە گیانی بەرپرسیارانەوە بەڵێن دووپات بكەینەوە بۆ خزمەتكردن و پاراستنی ئەم دەستكەوتانەی كە بە خوێنی رۆڵەكانمان لە راپەڕینی بەهاری ١٩٩١ دا بەدیهاتن."

دەقی پەیامەكەی دەرباز كۆسرەت رەسول

لە سی و چوارەمین ساڵیادی راپەڕینە مەزنەكەی بەهاری ١٩٩١ ی گەلی كورد، بەشكۆوە رێز لە قوربانیدانی گەلەكەمان دەگرین بۆ ئازادی و رووبەڕووبوونەوەی زوڵم و ستەمكاریی. 
راپەرین وەرچەرخانێكی مێژوویی بوو، سەرەتای قۆناغێكی نوێی گەلەكەمان بوو دژ بە ستەم و نادادی، پێكهێنانی بەرەی كوردستانی بۆ راماڵینی زوڵمی بەعس لەو قۆناغەدا، بەڵگەیەكی بەهێز بوو لەسەر یەكڕیزیی پێكهاتەكانی گەلی كوردو ویستی ئازادیخوازیی.
لەو یادە پڕشكۆیەدا سەری رێز بۆ شەهیدانی راپەڕین و سەرجەم شەهیدانی گەلەكەمان دادەنەوێنم، پێویستە بە گیانی بەرپرسیارانەوە بەڵێن دووپات بكەینەوە بۆ خزمەتكردن و پاراستنی ئەم دەستكەوتانەی كە بە خوێنی رۆڵەكانمان لە راپەڕینی بەهاری 1991 دا بەدیهاتن. 
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ 
ئەندامی مەكتەبی سیاسی 
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن