بەڤیدیۆ، مان سیتی بە نۆتینگهام دۆڕا

وەرزش

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 86

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

لەمیانەی یارییەکانی هەفتەی 29ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی مان سیتی لەدەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ وەڵام بەرامبەر بە یانەی نۆتینگهام فۆرێست دۆڕا.

کوڕانی پیپ گواردیۆلا لە ئاستە خراپەکەیان بەردەوامن و بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ وەڵام دووچاری شکستبوون، تەنها گۆڵی یارییەکە کالۆم هۆدسۆن ئۆدۆی لە خولەکی 83دا تۆماریکرد.

بەم ئەنجامەش یانەی مان سیتی سێ خاڵی تری لەدەستدا و لەکۆی 28 یارییدا 47 خاڵی هەیە و لە خانەی چوارەمدایە، نۆتینگهام بە 51 خاڵ لە خانەی سێیەمدایە.

ڤیدیۆ:

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن