راچڵەكین -
گروپێكی چەكدار لە پاكستان، دەستبەسەر شەمەندەفەرێك دا دەگرێت و سەرجەم سەرنشینەكانیشی كە ژمارەیان زیاتر لە 450 كەسە، بە بارمتە دەگرێت.
میدیاكانی پاكستان بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە، لە هەرێمی بەلوجستان لە ڕۆژئاوای پاكستان، ژمارەیەك چەكداری سەر بە سوپای ئازادكردنی بەلوجستانی ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە، دەستیان بەسەر شەمەندەفەرێكدا دەگرت و دواسی برینداركردنی شۆفێرەكەی، سەرجەم سەرنشینەكانی شەمەندەفەرەكەشیان بە بارمتە گرت كە ژمارەیان زیاتر لە 450 كەس دەبێت.
بە وتەی بەرپرسانی ناوچەكە، بارمتەكان كە ژمارەیان ژن و منداڵن، چارەنووسیان نادیارە و هیچ زانیارییەكیان لەبارەوە نییە.
ئەم رووداوە لەدوای چەند كردەوەیەكی چەكداریی سوپای ئازادكردنی بەلوجستان دێت لەدژی سوپا و پۆلیسی پاكستان، كە بەهۆیەوە ژمارەیەك سەرباز و كارمەندی پۆلیس ئەو وڵاتە كوژران.