سکالۆنی وەڵامی ڕافینیا دەداتەوە

وەرزش

26/03/2025     ژمارەی بینراو 266

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

لیۆنێل سکالۆنی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین وەڵامی ئەو لێدوانانەی دایەوە کە ڕافینیا ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە و بەڕازیل پێش یارییەکەی نێوان هەردوو هەڵبژاردە دابوو.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە گەڕی 14ی پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور بۆ مۆندیالی 2026، ئەرجەنتین بە ئەنجامی 4-1 لە بەڕازیلی بردەوە.

پێش یارییەکە ڕافینیا لەگەڵ ڕۆماریۆی ئەفسانەیی سێلیساو قسەی کرد سەبارەت بە یارییەکە و ڕایگەیاندبوو کە لە ناو یاریگا و دەرەوەی یاریگا لە ئەرجەنتین دەباتەوە و تیپی تانگۆ دەچەوسێنێتەوە. بەڵام لە یارییەکەدا پێچەوانەکەی ڕوویدا دوای ئاستێکی نایابی یاریزانانی تانگۆ.

سکالۆنی دوای یارییەکە وتی: من لە ڕافینیا خۆش دەبم، چونکە دەزانم بە ئەنقەست ئەو کارەی نەکردووە، بەرگری لە وڵاتەکەی دەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، "بە تەواوی دڵنیام مەبەستی ئازاردانی کەس نەبووە، هەر بۆیە ئێمە بەو شێوەیە یاریمان نەکردووە".

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن