كوڕێك به یه‌ك فیشه‌ك خۆشه‌ویسته‌كه‌ی كوشت
ڕاچڵه‌كین-
كارمه‌ندێكی موخابه‌راتی سوپای لوبنانی كه پله‌كه‌ی "عه‌ریف"ه هاوڕێ كچه‌كه‌ی خۆی به یه‌ك فیشه‌ك كوشت و دواتر خۆی كوشت له‌ناو" مینی ماركێت" ێك كه ئافره‌ته‌كه كاری تیادا كردوه.
ڤیدیۆی ساته وه‌ختی ئه‌م تاوانه له كامێرای چاودێری ماركێته‌كه تۆماركراوه و لێكۆڵینه‌وه‌كان سه‌لماندویانه ئه‌م گه‌نجه هاوڕێ كچه لوبنانیه‌كه‌ی خۆی كوشتووه كه به ڕه‌گه‌ز ئه‌رمه‌نیه و له‌سه‌ر ئه‌م ڕووداوه به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له لوبنان قسه و باسی جیاواز ده‌كه‌ن، به‌شێك ده‌ڵێن ئه‌م دوو گه‌نجه خۆشه‌ویستی یه‌كتر بوون و به‌شێكی دیكه‌ش باس له‌وه ده‌كه‌ن ده‌زگیراندار بوون.
ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی لوبنان ئاشكرایان كردوه هۆكاری كوشتنه‌كه په‌یوه‌ندی سۆزداری له نێوان ئه‌م دوو گه‌نجه بووه و له‌وه زیاتر هیچ بابه‌تێكی دیكه ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه.