زیرەکی دەستکرد پێشبینی ئەنجامی یارییەکەی نێوان ئەتلەتیکۆ و بەرشەلۆنە دەکات

وەرزش

02/04/2025     ژمارەی بینراو 617

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

پێگەی فەرمی کووڕەی جیهانی پرسیاری لە زیرەکی دەستکرد کردووە دەربارەی ئەنجامی یاریی نێوان ئەتلەتیکۆ مەدرید و بەرشەلۆنە لە بڕیارە ئەمشەو لە نێو یاریگای میترۆپۆلیتانۆ ئەنجام بدرێت.

کووڕە بڵاویکردووەتەوە، ئامێرەکان هەست و هەستیان نییە، بۆیە بڕیارماندا چەند پرسیارێکی مشتومڕاوی ئاراستەی بکەین و پێداچوونەوە بە وەڵامەکاندا بکەین بەبێ دەستێوەردانی سەرنوسەری.

کووڕە پرسیاری ئەوەی لە زیرەکی دەستکرد کردووە کە لە ئێستادا مشتومڕی هاندەرانی تۆپی پێ لە سەرانسەری جیهان دروست دەکات: "ئەنجامی چاوەڕوانکراوی یارییەکەی بەرشەلۆنە و ئەتلەتیکۆ مەدرید چییە؟"

زیرەکی دەستکرد بەم شێوەیە وەڵام دەداتەوە: یارییەکەی بەرشەلۆنە بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی جامی شای ئیسپانیا، دوای ئەوەی لە یاریی گەڕانەوەدا لە یاریگای ئیستادیۆ لویس مۆنتجۆیک بە ئەنجامی 4-4 یەکسانبوون، یارییەکە بە توندی ململانێیەکی زۆری لەسەر دەبێت.

بە لەبەرچاوگرتنی بەهێزی هەردوو یانە و مێژوویان، پێشبینی دەکەم بەرشەلۆنە بە ئەنجامی 2-1 لە ئەتلەتیکۆ مەدرید بباتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی بە کۆی گشتی سەرکەوێت بۆ یاری کۆتایی.

شارەزەیانی پێگەی کووڕە پرسیاری ئەوەشیان لە زیرەکی دەستکرد کردووە کە ئایا کام دوو یاریزان لە هەردوو یانە کاریگەرییان دەبێت لەنێو یارییەکە؟

زیرەکی دەسکرد پێی وایە ڕۆبێرت لێنڤادۆڤسکی کە گۆڵکارە بلاوگرانایە لەم یارییەدا یەکلاکەرەوە دەبێت و هەروەها ئەنتوان گریزمان ئەستێرەی ئەتلەتیکۆ مەدرید یارییەکی نایاب ئەنجام دەدات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن