بڕیارێکی گرنگ لەلایەن فلیکەوە دوای دۆڕانی بەرشەلۆنە بەرامبەر دۆرتمۆند

وەرزش

پێش 4 هەفتە     ژمارەی بینراو 115

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

هانسی فلیکی ئەڵمانی، ڕاهێنەری بارسێلۆنا، دوای دۆڕانەکەی ڕۆژی سێشەممەی ڕابردووی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەرامبەر بروسیا دۆرتمۆند بە ئەنجامی 3-1، بڕیارێکی گرنگی دا.

فلیک تووشی یەکەم دۆڕانی لە ساڵی 2025 بوو بەڵام هێشتا جێگەی خۆی لە قۆناغی پێش کۆتایی مسۆگەر کرد، ئەمەش بەهۆی بردنەوەی 4-0 لە یاری چوون لە یاریگای مۆنتجویک بەرامبەر دۆرتمۆند.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردەوە، فلیک ئاگادارە یاریزانەکان بەهۆی چڕی یارییەکانەوە بەدەست ماندوێتی جەستەیی و دەروونییەوە دەناڵێنن، بۆیە بڕیاریداوە پشووی 24 کاتژمێریان پێبدات لە ڕاهێنانەکان.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بەرشەلۆنە گەڕایەوە بۆ مەشق و ڕاهێنانەکان و ڕاهێنانەکان پێکهاتبوو لە چاکبوونەوە بۆ یاریزانەکان دوای شەڕە چڕەکەی بەرامبەر دۆرتمۆند.

فلیک بە نیازە ڕۆژی هەینی کاتژمێر 11:00ی بەیانی تیپەکە بگەڕێتەوە مەشق و ڕاهێنانەکان، ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ یارییەکەی ڕۆژی شەممە بەرامبەر سێلتاڤیگۆ لە گەڕی داهاتووی خولی ئیسپانیا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن