ڕاچڵەکین سپۆرت -
کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید لیستی یاریزانانی یانەکەی بۆ یارییەکەی ڕۆژی یەکشەممە بەرامبەر سێلتاڤیگۆ لە گەڕی 34ی خولی ئیسپانیا ڕاگەیاند.
ئەنچیلۆتی بۆ یارییەکەی سبەی لەئامادەنەبوونی هەریەک لە ئەنتۆنیۆ ڕودیگەر و ئیدەر میلیتاو دەیڤد ئالابا و فێرلاند مێندی و دانی کارڤاخال و ئێدواردۆ کاماڤینگا و ڕۆدریگۆ گۆس بێبەش دەبێت.
لیستی یاریزانانی ڕیال مەدرید بۆ یارییەکەی بەرامبەر سێلتاڤیگۆ بەم شێوەیەی لای خوارەوەیە:
گۆڵپارێزەکان: کۆرتوا ، لۆنین ، سیرجیۆ مێستری.
هێڵی بەرگری: ڤاسکێز ، ڤاییخۆ ، فران گارسیا ، ئەسینسیۆ ، یوسف لگدیم ، جوکوبۆ.
هێڵی ناوەند: بێلینگهام ، ڤاڵڤێردی ، مۆدریچ ، چوامینی ، ئاردا گولەر ، سیبایۆس.
هێڵی هێرشبەر: ڤینیسیۆس ، مباپێ ، ئێندریک ، برایم دیاز.
