داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی و دەوروبەری چەند بووە؟

کوردستان

3 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 161


راچڵەكین-

ماڵپەری شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی بڵاوكردەوە.

بەگوێرەی ئەو داتایانە بێت كە ماڵپەری شەفافیەت بڵاویكردوونەتەوە، داهاتی نانەوتی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان لە 3 تا 9-4-2025 ، بڕی (10) ملیارو (436)ملیۆن و (310)هەزار و (130)دینار بووە، لە (71%)ـی داهاتەكە نەختینەیە و (22%)ی بەشێوەی چەك بووە .

داهاتەكە بەراورد بە هەفتەی رابردوو بەرێژەی 13.838% كەمیكردووە كە دەكاتە بڕی 1ملیار دینار، بەجۆرێك داهاتی نانەوتی لە 26-4 تا 2-5-2025 بریتیی بوو لە (12) ملیارو (112) ملیۆن و (444) هەزارو (155) دینار. 

ماڵپەڕی شەفافیەت لە 8 بەش پێكدێت و لەلایەن نووسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت سەرپەرشتی دەكرێت و دروشمەكەی "بە سیستمكردن و دیجیتاڵكردنی خزمەتگوزارییەكانی هاووڵاتییان لە دامودەزگاكانی حكومەت"ـە.         

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن