ڕاچڵەکین سپۆرت -
ئەمڕۆ یەکشەممە بەرواری 11 - 5 - 2025، کاتژمێر 5:15 لە بەهێزترین یاریی ئەم وەرزەی خولی ئیسپانیا لە یاریگای مۆنتجۆیک لە بلاوگرانا یانەی بەرشەلۆنە میوانداری یانەی ڕیال مەدرید دەکات.
لە ئێستادا و پێش ئەم یارییە یانەی بەرشەلۆنە لە پێشەنگی خولەکەیە و بە چوار خاڵ لە پێش ڕیال مەدریدی دووەمەوەیە.
ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی پێکهاتەی هەردوو یانەی بەرشەلۆنە و ڕیال مەدریدی بۆ یارییەکەی ئەمڕۆ بەم شێوەیە خوارەوە بڵاوکردووەتەوە:
ڕیال مەدرید:
گۆڵپارێز: کۆرتوا
هێڵی بەرگری: ڤازکێز ، ئەسینسیۆ ، چووامینی ، فران گارسیا.
هێڵی ناوەند: ڤاڵڤێردی ، مۆدریچ یان سیبایۆس ، بێلینگهام.
هێڵی هێرشبەر: مباپێ ، ڤینیسیۆس.
بەرشەلۆنە:
گۆڵپارێز : چیزنی.
هێڵی بەرگری: جیرارد مارتین ، ئینیگۆ مارتینێز ، کۆبارسی ، ئیریک گارسیا.
هێڵی ناوەند: پێدری ، دی یۆنگ ، ئۆلمۆ.
هێڵی هێرشبەر: یامال ، ڕافینیا ، تۆرێس.