بكوژی هاووڵاتییەكەی هەڵەبجەی تازە دەستگیركرا

کوردستان

13/05/2025     ژمارەی بینراو 393

راچڵەكین -

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارەی راگەیاند كە شەوی رابردوو لەناو بازاڕی هەڵەبجەی تازە هاووڵاتییەكی كوشتبوو.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، شەوی ڕابردوو لەناو بازاڕی هەڵەبجەی تازە لە قەزای شارەزوور، كەسێك بە فیشەك كوژرا، دوای گەیشتنی مەفرەزەكانی پۆلیسی شارەزوور دەركەوت كە ڕووداوەكە بەهۆی كێشەیەكەوە بووە و تۆمەتبار بۆ شوێنێكی نادیار هەڵاتووە، لێكۆڵینەوەكان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبارەكە بەردەوام بوو و زانرا كە بەرەو قەزای سەیدسادق هەڵاتووە.

تۆمەتبارەكە ناوی ( أ ، ع ، ر) تەمەن 24 ساڵە، لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەیدسادق و بەهاوكاری بەشی پۆلیسی شارەزوور، لەناو قەزای سەیدسادق دەستگیركرا و لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی، راگیراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن