راچڵەكین-
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت، چاوەڕێ دەكرێت هەفتەی داهاتوو بەغدا پارەی مووچەی مانگی 5ی فەرمانبەران رەوانە بكات.
ئەمڕۆ چوارشەممە 28ی ئایاری 2025 سەرچاوەیەك لەدارایی هەرێم ئاماژەی بەوەكرد، ئەگەر هاتوو بەغدا پارەی مووچە رەوانە بكات، پێش هاتنی حەژنی قوربان، مووچەی فەرمانبەران لەماوەیەكی كەمداو پێش هاتنی جەژن مووچەی تەواوی فەرمانبەران دابەشدەكەن.
سەرەتای ئەم هەفتەیە شاندێكی تەكنیكی حكوەتی هەرێم گەیشتنە بەغداد و لەگەڵ خۆیاندا لیستی مووچەی مانگی 5ی فەرمانبەرانیان رادەستی وەزارەتی دارایی عیراق كرد.
پێشتریش چەند پەرلەمانتارێكی كورد لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق، جەختیان لەوەكردبوو كە پێش هاتنی جەژنی قوربان، بەغدا پارە بۆ مووچەی مانگی 5ی فەرمانبەران، رەوانەی هەرێمی كوردستان دەكات.